پارێزگاری نوێی دیالە پەسند كرا

پارێزگاری نوێی دیالە پەسند كرا
12 ئەیلوول/سێپتێمبەر (گوڵان میدیا)ـ گۆتیاری پارێزگەی دیالە /57 كم ڕۆهەڵاتی بەغدا/ رای گەیاند مەرسومی كۆماری بۆ پارێزگاری نوێی دیالە دەرچوو، بەوەیش پارێزگاری نوێ دەست بەكار دەبێ.

توراس مەحموود عەزاوی بە ئاژانسی (ئاكانیوز)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق بە مەرسومێك بڕیاری دا بە دانانی عومەر عەبدولعەزیز بە پارێزگاری دیالە.

\"عەبدولعەزیز پێشتر لە هەڵبژاردنی ناوەخۆی ئەنجوومەنی پارێزگەی دیالەدا دەنگی پێویستی بۆ وەرگرتنی پۆستەكە بەدەست هێنا، بەڵام پۆستی پارێزگار پێویستی بە رەزامەندی سەرۆكایەتیی كۆمار دەبێ، بۆیە عەبدولعەزیز دوای بەدەستهێنانی رەزامەندی سەرۆكایەتیی، لەمەودوا دەستبەكار دەبێ\"" عەزاوی گوتی.

دوای ئەوەی رۆژی 18ی ئاب/ئۆگەستسی رابردوو هیشام خەڵەف حەیالی پارێزگاری پێشووی دیالە بە ڕووداوی ئۆتۆمۆبێل كۆچی دوای كرد، عومەر عەبدولعزیز لە لیستی عێراقییەكە كە زۆرینەی كورسییەكانی ئەنجوومەنی پارێزگا پێك دێنن، بوو بە پارێزگاری نوێی دیالە.

عەبدولعەزیز پێشتر بەرپرسی تیمی ڕاوێژكارانی پارێزگەی دیالە بووە."
Top