حزبی دەعوە دیەوێ مالیكی بگۆڕێ

حزبی دەعوە دیەوێ مالیكی بگۆڕێ
12 ئەیلوول/سێپتێمبەر (گوڵان میدیا) ـ بەپێی چەند زانیارییەك كە لەناو ناو حزبی دەعوە دزە كردووە هەندێك لە ئەندامانى مەكتەبی سیاسیی ئەو حزبە رەخنەیان لە مالیكی گرتووە بەهۆى پەرەسەندنی كێشە ناوەخۆییەكان و دژایەتیی كورد و شیعە، بۆیە هەندێك لە سەركردەكانى ئەو حزبە كەسێكی تریان پاڵاوك كردووە بۆ جێگەگەی.

زانیارییەكان ئاماژە دەكەن كە هەندێك لە سەركردەكانى حزبی دەعوە بێزار بووە لە تۆمەتباركردنى حزبەكەیان بەپەرەسەندنی كێشەكان دژی هاوبەشە سیاسییەكان و بڕیاردان بەتاكڕەوی بەبێ راوژێكردنى هیچ كەسێك لە ناو ئەو حزبە.

بەپێی هەمان سەرچاوە بەو هۆیەوە هەندێك لە سەركردەكانى حزبی دەعوە عەلی ئەدیب وەزیری خوێندنی باڵایان پاڵاوك كردووە بۆ ئەوەى جێگەى مالیكی بگرێتەوە لە سەركردایەتیی حزبەكە.

لەلایەكی تریشەوە سەرچاوەیەك راى گەیاند نووسینگەى نووری مالیكی فەرماندەى گشتیی هێزە چەكدارەكان چەند رێوشوێنیكی توندوتۆڵیان گرتووەتە بەر، لەوانە گۆڕینی شوێنی كارى مالیكی و شوێنی حەوانەى ماڵباتەكەى و ئاماژە دەكەن بازنەیەكی توندی تەناهییان لە دەورى داناوە، رۆژنامەى \"سیاسە\""ی كوێتی گواستییەوە.

هەروەها ئەو سەرچاوەیە گوتى، چەند وڵاتێكی هەرێمی و لایەنە ناوەخۆییەكان تاوتوێی بژارەى شیمانە رزگاربوون دەكەن لە مالیكی و تیمەكانى كوشتنی تایبەت ئێستە بۆ ئەو پرسە لە كاردان، هەمان سەرچاوە گواستییەوە.

-ئاكانیوز"
Top