راوێژكارێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بۆ گوڵان: ئەمریكا لە هەڵوێستەكانی بارزانی تێداگات و هەمان مەترسی هەیە سەبارەت بە عێراق
دیڤید ئیل فلیپس، ڕاوێژكاری پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە دیمانەیەكی گوڵاندا، سەبارەت بە خوێندنەوەی ئەمریكا بۆ هەڵوێستەكانی مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند \"- هەڵوێستی بارزانی مایەی تێگەیشتنە. دەستووری ساڵی 2005 ڕێوشوێنێكی كاتی نەبوو. لیستێك نییە مالیكی بە ئارەزووی خۆی لێی هەڵبژێرێت. دەستوور ئەنجامی گفتوگۆیەكی قورس بوو و لەلایەن زۆرینەی عێراقیەكانەوە پەسەند كرا. واتە بەرهەمی سازشكردنێك بوو بۆ ئەوەی عێراق وەك دەوڵەتێكی دیموكراتی و كۆمارێكی فیدراڵی پارێزراو بێت. خراپ بەكارهێنانی دەستوور لەلایەن مالیكیەوە گومان دروست دەكات لەبارەی پابەندبوونیەوە بە پاراستنی عێراق لە چوارچێوەی سنوورەكانی ئێستایدا. ئەگەر عێراق دابەش بێت، كەس ناتوانێت ئۆباڵەكە بخاتە ئەستۆی كورد\"".
پرۆفیسۆر دیڤید ئیل فلیپس ئێستا بەڕێوەبەری پرۆگرامەكانی بونیادنانی ئاشتی و مافە لە سەنتەری دیراساتی مافەكانی مرۆڤ لە زانكۆی كۆلۆمبیا، پێشتریش ڕاوێژكاری باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا و ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بووە، هەروەها توێژەری باڵا بووە لەسەنتەری دیراساتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەزانكۆی هارڤارد و جێگری بەڕێوەبەری سەنتەری ئەنجوومەنی پێوەندیەكانی دەرەوە بووە.
تەواوی دیمانەكە لە ژمارە 895ی گۆڤاری گوڵان بڵاو كراوەتەوە."
