له‌باره‌ى بریارێكى قه‌زا دژى تاریق هاشمى؛ سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان راگه‌یاندراوێكى بلاوكرده‌وه
سه‌ربه‌خۆیی قه‌زا و رێزگرتن له بڕیاره‌كانى ئه‌ركى هه‌مووانه و ده‌بێ قه‌زا بێلایه‌ن بێت و لایه‌نگیر نه‌بێت.
ده‌رچوونى بڕیارى له سێداره‌دان به غیابى دژى به‌ڕێز تاریق هاشمى جێگرى سه‌رۆك كۆمار له‌م بارودۆخه گرژ و هه‌ستاره‌ى عێراق پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێ، مایه‌ى نیگه‌رانییه و ته‌نگژه‌كه ئالۆزتر ده‌كات، كه له بنه‌ڕه‌تدا ماوه‌یه‌كه عێراق گیرۆده‌ى بووه. ره‌نگه زه‌مینه‌ش بۆ ناكۆكى تاڵى تایفی بڕه‌خسێنێ.
داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین به حیكمه‌ت و دوور له هه‌ڵچوون و ته‌سفیه‌ى حساباته‌وه چاره‌سه‌رى ئه‌م كێشه‌یه بكه‌ن.
گوته‌بێژى فه‌رمى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان
10/9/2012
