هاوپەیمانیی كوردستان: دوای گەڕانەوەی تاڵەبانی چاوەڕوانی كۆبوونەوە دەكرێ
موحسین سەعدوون جێگری سەرۆكی فراكسیۆنەكە بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند، دوای گەڕانەوەی جەلال تاڵەبانی سەركۆماری عێراق لە چارەسەركردن، كۆبوونەوەی هەموو هێزە سیاسییەكان ساز دەكرێ و هەموو نووسەكانی چاكسازی دەخرێنە روو.
زیاتر گوتی، تا ئێستە هاوپەیمانیی نیشتمانی بەڕسمی نووسی چاكسازییەكانی نەداوەتە بارستە سیاسییەكان و تاكە شتی چاوەڕوانكراو گەڕانەوەی تاڵەبانییە و ئاماژەی كرد، نووسی چاكسازی نووسی بارستە سیاسییەكانی تریش دەگرێتەوە كە لە كۆبوونەوەی بارستە سیاسییەكاندا دەخرێتە روو.
لە چەند مانگی رابردوو دۆخی سیاسیی عێراق ئاڵۆزبوونی بەخۆیەوە بینی، بەتایبەتی لە نێوان تەباییی دەوڵەتی یاسا و هەریەك لە لیستی عێراقییە و رەوتی سەدر و هاوپەیمانیی كوردستان و كار گەیشتە داوای وەرگرتنەوەی متمانە لە نووری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق.
ئاكانیوز
