\"جیاوازیی سیاسی كاریگەری لەسەر دواكەوتنی پڕۆژەیاساكان هەیە\"""

\
سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دووپاتی كردەوە، جیاوازییە سیاسییەكان كاریگەریی زۆریان لەسەر پڕۆژەیاساكانی ئەنجوومەنی نوێنەران و دەبێتە هۆی دواكەوتنیان.
ئەشواق جاف ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیستی هاوپەیمانیی كوردستان بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی ڕاگەیاند، ژمارەیەك پڕۆژەیاسا لە ئەنجوومەنی نوێنەران كەڵەكە بووە كە پێویستوو زۆر پێشتر پەسند كرابان و لە بواری جێبەجێكردندا بوونایە.

جاف ئاماژەی دا، جیاوازی بیركردنەوە و ئاراستەی سیاسی لەناو لایەنەكان زۆر هەیە لە عێراق، ئەوەیش بووەتە هۆی كاریگەریی زۆر خراپ لەسەر دواكەوتنی پەسندكردنی پڕۆژەیاساكان هەبێ.

\"ژمارەیەكی زۆر پڕۆژەیاسا لە ئەنجوومەنی نوێنەران كۆبووەتەوە كە دەبێ بە زووترین كات پەسند بكرێن، چونكە ڕاستەوخۆ پێوەندیان بە ژیانی هاووڵاتییانەوە هەیە، بەڵام بەهۆی جیاوازی سیاسی هیچی پەسند نەكراوە\"" جاف گوتی.

پەرلەمانی عێراق ململانەی توندی تیادایە بۆ هۆی بوونی پێكهاتە و ئاینی جیاواز لەناو لایەنەكانی سیاسیی.













ئاكانیوز"
Top