دەنگدان لەسەر ئەندامانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان دوا خرا

دەنگدان لەسەر ئەندامانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان دوا خرا
بڕیار بوو ئەمڕۆ پێنجشەم ئەندامانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بێنە دیاریكردن، بەڵام دەنگدانەكە بۆ ڕۆژی دووشەم دوا خرا.
موئەیەد تەیب گۆتیاری لیستی هاوپەیمانیی كوردستان بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی ڕاگەیاند، بڕیاربوو لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، هەمواركردنەوەی یاسای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بخرێتە دەنگدانەوە بۆ پەسەندكردنی، بەڵام نەكرا.

ئاماژەی بەوەش دا: سەرۆكایەتیی پەرلەمان دانگدانەكەی دواخست بۆ ڕۆژی دووشەمی داهاتوو بەبێ ئەوەی هۆكارەكەی دیار بێت بۆ هیچ لایەك.

تەیب پێشتر بە(ئاكانیوز)ی گوتبوو، ناكۆكی سەرەكی لەسەر زیادكردن و دابەشكردنی كورسییەكانی كۆمسیۆنە و تا ئێستە لایەنەكان لەسەر زیادكردنی ژمارەی ئەندامانی كۆمسیۆن لە 9 ئەندامەوە بۆ 15 نەگەیشتوونەتە رێككەوتن.

ئاماژەی دا ئەگەر ئەگەر ژمارەی ئەندامانی كۆسیۆن زیاد بكرێ بۆ 15 ئەندام، ئەوا كورد سێ كورسی بەردەكەوێت ئەگینا هەر دوو كورسییەكەی خۆی دەمێنێتەوە.















ئاكانیوز
Top