چوار هه‌زار پله‌ی وه‌زیفی بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان دابینده‌كرێت
(كفاح حه‌یده‌ر) به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای شه‌هیدان به (تۆڕی ڕاگه‌یاندنی عێراق)ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و چوار هه‌زار پله وه‌زیفییه‌ی دامه‌زراوه‌كه‌یان بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدانی دابینكردووه، به‌سه‌ر سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كاندا دابه‌شده‌كرێت، ئه‌و كه‌سانه‌شی ده‌یانه‌وێت دابمه‌زرێن ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی پێگه‌ی ئه‌له‌كترۆنی ده‌زگاكه‌وه فۆرمی دامه‌زراندن پڕبكه‌نه‌وه.
هاوكات (ئه‌مین هادی) ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق به (تۆڕی ڕاگه‌یاندنی عێراق)ی ڕاگه‌یاند، حكومه‌ت بڕیاریداوه له‌سه‌ر بودجه‌ی ته‌واوكاری ساڵی (2012)، (40) هه‌زار پله‌ی وه‌زیفی بۆ هاوڵاتییان دابینبكات، كه له‌وانه (24) هه‌زاریان پشكی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری‌و ناوخۆ ده‌بێت، ئه‌وانی دیكه‌ش به‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كاندا دابه‌ش ده‌كرێن.
nna
