بابه‌كر زێباری: عێراق دوابەشی ١٤٠ تانکی ئه‌برامزی ئه‌مەریكایی پێگەیشت
له په‌راوێزی كۆتاییهاتنی مه‌شق و راهێنان بە ژمارەیەک لە سەربازانی هێزه‌كانی سوپای عێراق له‌سه‌ر تانك له سه‌ربازگه‌ی سه‌ماوه‌ی باشووری عێراق، بابه‌كر زێباری، رایگه‌یاند کە 140 تانكی ئه‌مەریكایی جۆری ئه‌برامزیان پێگه‌یشتووه له چوارچێوه‌ی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی كه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا ئیمزا كراوه.
ماڵپەڕی کەناڵی فەیحا بلاوی کردووەتەوە، سوپا سالاری عێراق جەختی کردووەتەوە کە عێراق ده‌یه‌وێت چه‌كی پێشكه‌وتوو بكڕێت تاوه‌كو ژماره‌ی فرقه سه‌ربازییه‌كانی كه‌م بكاته‌وه.
رۆبرت كاسلن، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگیی ئه‌منی ئه‌مەریكایش له‌گه‌ڵ عێراق رایگه‌یاندووه راهێنه‌ره ئه‌مەریكاییه‌كان به هه‌مان ئاستی سه‌ربازانی وڵاتەکەیان له‌سه‌ر تانكی ئه‌برامز، مه‌شق و راهێنان به سه‌ربازانی سوپای عێراق ده‌كه‌ن.
