ئەمرۆ دەنگ لەسەر ئەندامانی كۆمسیۆن دەدرێت
موئەیەد تەیب گوتەبێژی لیستی هاوپەیمانی كوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاكانیوزی راگەیاندووە، سەرجەم ئامادەكارییەكان بۆ دەنگدان لەسەر ئەندامانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان تەواو بووە و ئەمرۆش لە دانیشتنی ئاسایی پەرلەمانی عێراقدا دەنگی لەسەر دەدرێت و پرسەكە یەكلایی دەكرێتەوە.
گوتیشی، پەرلەمان دەنگ لەسەر ئەوە دەدا كە رێژەی كورسییەكانی ئەو كۆمیسیۆنە وەك خۆی بە 9 كورسی بمێنێتەوە یان ببێ بە 15 كورسی، ئاماژەی دا ئەگەر ژمارەی كورسییەكان بوو بە 15 ئەوا كورد 3 كورسی بەر دەكەوێت و بەپێچەوانەوە هەردوو كورسییەكەی خۆی دەمێنێتەوە.
هەروەهاگوتی، لەسەرەتادا 60 كەس داوای پێشكەش كردبوو بۆ ئەوەی ببێتە ئەندام لە كۆمسیۆنی سەربەخۆی باڵای هەڵبژاردنەكان، دوای پۆڵینكردنیان تەنیا 30 كەس مانەوە كە 5 كەسیان كوردن.
گوتەبێژی لیستی هاوپەیمانی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوتیشی، ئەو دەستەیە نوێیەی كە بۆ كۆمسیۆن دیاریی دەكرێن، دووشەممەی داهاتوو لە پەرلەمانی عێراق سوێندی یاسایی دەخۆن
