باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه
به‌گوێره‌ی ڕوونكردنه‌وه‌كه كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست NNA كه‌وتووه، نوسینگه‌ی وته‌بێژی ڕه‌سمیی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مه‌رجی له‌سه‌ر عێراق دانه‌ناوه له‌شێوازی به‌كارهێنانی فڕۆكه‌كاندا، كه فرۆشتوونی به‌حكومه‌تی به‌غدا، چونكه ئه‌وه مافی عێراق خۆیه‌تی چۆن به‌كاریان ده‌هێنێت‌و ماوه‌ی فڕین‌و چاكردنه‌وه‌شیان له‌ده‌ستی حكومه‌تی عێراق خۆیدایه.
له‌ڕونكردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه ((به‌رنامه‌ی F16 به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش توانای هێزی ئاسمانیی عێراق به‌رزده‌كاته‌وه، بۆ پاراستنی سنوره‌كان‌و سه‌روه‌ریی خاكی عێراق)).
ئه‌و ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌شاری به‌غدا له‌كاتێكدایه، كه هه‌ندێك ڕاگه‌یاندنی عه‌ره‌بی باسیان له‌وه كردووه، گوایه واشنتۆن به‌مه‌رج فڕۆكه‌كانی به‌عێراق فرۆشتووه‌و خۆی سه‌رپه‌رشتیی فڕین‌و چاكردنه‌وه‌یانی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.
