سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كوتله‌كان له كۆبوونه‌وه‌دایه
حه‌سه‌ن جیهاد، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی كوردستانی له په‌رله‌مانی عێراق به (رووداو)ی رایگه‌یاند په‌رله‌مانی عێراق دوای نیوه‌ڕۆ كۆده‌بێته‌وه.
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌بێت، دوای ته‌واوبوونی پشووی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده ئاماژه به‌وه‌ده‌كات له‌ئێستادا كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كوتله‌كانی نێو په‌رله‌مان ده‌ستی پێكردووه و دوای ته‌واوبوونی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ئه‌وسا كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له‌باره‌ی مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كوتله‌كان، حه‌سه‌ن جیهاد، ده‌ڵێ له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێ ده‌كرێت له‌باره‌ی په‌له‌كردن له په‌سه‌ندكردنی چه‌ند پڕۆژه یاسایه‌كی گرنگ له‌وانه هه‌مواركردنی پڕۆژه‌یاسای كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن، هه‌روه‌ها پڕۆژه یاساكانی دادگای فیدراڵی، یاسای لێبوردنی گشتی.
راشیگه‌یاند ئه‌گه‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كوتله‌كان گه‌یشتنه رێككه‌وتن، ئه‌وا ره‌نگه هه‌ندێك له‌و پڕۆژه یاسانه بخرێنه ده‌نگدان و له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ند بكرێن.رووداو
