ئەندامێكی لیژنەی نەوت و غاز: كۆتایی ئەم مانگە، ململانێی نێوان هەردوو حكوومەتی فیدراڵ و هەرێم توندتر دەبێتەوە

ئەندامێكی لیژنەی نەوت و غاز: كۆتایی ئەم مانگە، ململانێی نێوان هەردوو حكوومەتی فیدراڵ و هەرێم توندتر دەبێتەوە
ئەندامێكی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجوومەنی نیشتیمانیی عێراق، پێشبینی دەكات بە هۆی پێداگریی هەرێم لە ڕاگرتنی هەناردەكردنی نەوت لە ڕێی عێراقەوە، كە كۆتایی ئەم مانگەیە، ململانێیەكی توند لە نێوان حكوومەتی فیدراڵ و حكوومەتی هەرێمدا بیبَتە ئاراوە.
عەواد عەوادی، هەروەها دەڵێت كە هێشتا حكوومەتی فیدراڵ چارەیەكی بۆ ئەم كیشەیە نەدۆزیوەتەوە و وەَلامی داخوازییەكانی هەرێمی كوردستانیشی نەداوەتەوە. هەر ئەمەیشە دەبێتە هۆی ئەوەی هەرێم هەناردەی نەوتی لە ڕێی تۆڕی نیشتیمانییەوە ڕابگرێت.
عەوادی ئەمڕۆ دووشەممە بۆ ئاژنسی ئەخبارییەی ڕوون كردووەتەوە كە كۆمپانیاكانی نەوت لە هەرێمی كورد زیانی زۆریان بەركەتووە بەو هۆیەوەی حكوومەتی فیدراڵ مافی خۆیانیان پێ نادات، ئەمەیش هانی هەرێمی داوە هەناردەكردنی نەوت ڕابرگێت كە دەبێتە هۆی بێبەشكردنی گەنجینەی دەوڵەت لە داهاتەكانی.
ئەو زیاتر گوتی كە ئەگەر بێت و هەرێم ئەو بەڵێنەی (ڕاگرتنی نەوت لە كۆتایی ئەم مانگەدا) بباتە سەر، زیانی گەورە بە هەناردەكردنی نەوت و میزانییەی گشتیی وڵات دەگەیەنێت.
ئەو ئەندامەی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجوومەنی نیشتیمانیی عێراق، داوایش دەكات بەر لە هاتنی ئەو وادەیە حكوومەت و پەرلەمان بە ڕێگەیەكی ئاشتیانە چارەی ئەو كێشەیە بكات كە هەردوو لا پێی ڕازی ببن.
Top