حكوومەتی هەرێم: هیچ داوایەكمان بە مەبەستی گەڕانەوەی تاریق هاشمی پێ نەگەییشتووە
بەرپرسی فەرمانگەی پێوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، فەلاح مستەفا، راێگەیاند كە حكوومەتی هەرێم هیچ داوایەكی بە مەبەستی گەڕانەوەی تاریق هاشمی پێ نەگەییشتووە.
هەندێ سەرچاوەی توركیا، دوێنێ بڵاویان كردووەتەوە كە ڕەنگە جێگری سەرۆككۆماری عێراقی فیدراڵ، تاریق هاشمی، توركیا بەرەو هەرێمی كوردستان جێ بهێڵیت.
فەرلاح مستەفا، لەبارەی هەڵوێستی هەریم كوردستان لە هەمبەر پێشوازیكردن لە هاشمی بە \"تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی\""ـی ڕاگەیاندووە \""هێشتا هاشمی جێگری سەرۆككۆمارە، ئەو بابەتەیش نەخراوەتە بەر باس، بۆیە لە ئێستادا هیچ ڕایەكمان نییە.\""
لە كۆتاییەكانی ساڵی ڕابردووەوە، تاریق هاشمی بە تۆمەتی پشتیوانكیردن لە كردەی \""تیرۆر\""ـی بەرپرسان تۆمەتبار كراوە."
