سوتانی هۆتێلێك له‌به‌غدا 16 قوربانی لێكه‌وته‌وه
سه‌رچاوه‌كه له‌لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی (سه‌فیر نیوز) جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چێشتخانه‌ی هۆتێل (قه‌سر شه‌رق) له‌ناوچه‌ی كه‌ڕاده‌ی شاری به‌غدا به‌هۆی شۆڕتی كاره‌باوه سوتا، كه به‌هۆیه‌وه شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو (10) كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد, تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی‌و فریاكه‌وتنی خێرا گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه، ته‌رمه‌كانیان ڕه‌وانه‌ی فه‌رمانگه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كردووه‌و برینداره‌كانیشیان گه‌یاندووه‌ته نه‌خۆشخانه.
