سەرچاوەیەك: سبەى مالیكی و نوجێفی تاوتوێی پۆستە تەناهییەكان دەكەن
محەمەد خالیدی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز) كەوتووە گوتى، سبەى یەكشەم مالیكی و نوجێفی كۆمەڵێك پرسی گرینگ لەوانە پرسی وەزارەتە تەناهییەكان تاوتوێ دەكەن.
پتر گوتى، بارستە سیاسییەكان دەزانن ئەو پرسە گرێدار و ئاڵۆزە و بەهۆى زۆربوونى پاڵاوكەكان لەلایەك و رەتكردنەوەى هەندێ پاڵاوك لەلایەن بارستەكان لەلایەكی تریش بارستەكان.
لەوەتەى حكوومەتى عێراق پێكهاتووە لە كۆتاى 2010وە تا ئێستە پۆستە وەزارەتییەكانى \"ناوەخۆ، بەرگری، ئاسایشی نیشتمانى\"" بەهۆى ناكۆكى لایەنەكان بەبەتاڵی ماونەتەوە.
ئاكانیوز"
