داخستنی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم لەبەغدا, ڕەوشی ھەرێم و ناوەند ئاڵۆزتر دەکات
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی دلێر عەبدولخالق بەئاژانسی پەیامنێری ڕاگەیاند:\"دەبێت چاوەڕێ بکەین بۆئەوەی بزانین ئاخۆ ھەواڵی بڕیاری داخستنی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەبەغداد تاچەند ڕاستە ئەگەر ھاتوو ڕاست بێت ئەوا کارێکی خراپە\"".
دلێر عەبدولخالق گووتی:\""بارودۆخەکە خۆی ئاڵۆزە بەدڵنیایشەوە ئەو بڕیارەش نێوانی ھەرێم وبەغداد بەرەو ئاڵۆزتر دەبات\"".
ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بۆئەوەش کرد:\""ھەرکەسێک بیەوێت چاکسازی بکات پێویستی بەوە ھەیە کارێک نەکات ھەستی لایەنەکانی دیکە بریندار بکات\""."
