نوێنەرێکی کورد: لەگۆڕەپانی سیاسی عێراقدا مالکی پێگەی جارانی نەماوە
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیستی هاوپەیمانی کوردستانی سیروان ئەحمەد بۆ ئاژانسی ههواڵی پەیامنێر وتیشی:\"نوری مالکی پێڕهوی سیاسەتێک دهکات، لەبەرامبەردا دەیەوێت ڕازیت بکات و لەژێریشەوە له دژت کاردهکات، ئەو کارتانەشی لەبەرامبەر کوردا بەکاری دێنیت هەموویان کارتی دۆڕان و لە گۆڕەپانی سیاسی عێراقدا پێگەی جارانی نەماوە.\""
ئەحمەد ئاناژهیدا:\""ڕاستە ئێستا هاوپەیمانی نیشتیمانی پشتگیری لەمالکی دەکات بەڵام هەموویان ڕێکنین و شتێکی ستراتیژیان هەیە ئەویش مەزهەبە چونکە ئێمە بمانەوێت و نەمانەوێت عێراق خۆی لەسێ تەیافەدا خۆی دەبینێتەوە ئەوانیش شیعەو سونه و کوردە.\""
ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بۆئەوەشکرد:\""مالکی لە کارتی نەوتدا زۆر سەرکەتوو نەبوو جگە لەوەش کارتی هێزی بەکارهێنا لەوەشدا سەرکەوتوو نەبوو، بەشێوەیەکی دیکە ئەوانەی بەکاری دێنیت هەموویان کارتی دۆڕاون."
