عه‌له‌وی: چیتر هه‌ولێر‌و به‌غدا پێویستیان به‌ناوبژیوان نابێت
ئاژانسی هه‌واڵی فورات نیوز له‌زاری (حه‌سه‌ن عه‌له‌وی)یه‌وه بڵاویكرده‌وه، پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی باڵای دانوستانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا، به‌ئامانجی دانوستان‌و ئه‌نجامدانی دیالۆگ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر‌و به‌غدا، ده‌بێته فاكته‌رێك كه چیتر هه‌رێم‌و به‌غدا، پێویستیان به‌هیچ نێوانگیرییه‌ك نه‌بێت.
پێشتر سه‌رجه‌م هێز‌و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه، بڕیاری پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی باڵای دانوستانیاندا له‌گه‌ڵ به‌غدا.
