هاوپەیمانیی كوردستان: سەردانی بەرهەم ساڵح بۆ بەغدا رێگەخۆشكردن بوو
یەكشەمی رابردوو بەرهەم ساڵح سەردانی بەغدای كرد و چاوی بە هەریەك لە نووری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق و ژمارەیەك لە بەرپرسانی عێراق كەوت.
موحسین سەعدوون جێگری سەرۆكی لیستەكە بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند، سەردانی بەرهەم ساڵح بۆ بەغدا هەوڵێكە بۆ دۆزینەوەی ئاسۆی مامەڵەكردن لە نێوان هەولێر و بەغدا لە قۆناغی داهاتوودا و دووپاتی كردەوە، ناوەڕۆكی سەردانەكە بۆ قۆناغی ئێستە ئەرێنی بوو.
زیاتر گوتی، سەردانەكەی ساڵح وەك شاندی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان بوو و هیچ ئەندامێكی پارتی دیموكراتی كوردستان بەشداریان نەكرد.
ئەمڕۆ سێشەم بەرهەم ساڵح جێگری دووەمی سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رای گەیاند، سەردانەكەی بۆ بەغدا و كۆبوونەوەی لەگەڵ مالیكی ناڕەسمی بووە و گوتی، بەسەردانێكی تایبەتیی ناڕەسمی لە بەغدام و لەگەڵ سەركردە سیاسییەكانی عێراق كۆبوومەوە و كۆدەبمەوە.
زیاتر گوتی، دوای گەڕانەوەی جەلال تاڵەبانی سەركۆماری عێراق جموجۆڵی سیاسی بۆ سەرخستنی پڕۆژەی نیشتمانی و چاكسازیی راستەقینە دەست پێ دەكا.
\"تاڵەبانی تەندروستی باشە و دوای جەژن دەگەڕێتەوە و هەر لەگەڵ گەڕٍانەوەی هەوڵەكانی خۆی دەست پێ دەكاتەوە\"" ساڵح گوتی، رۆژنامەی \""شەرقولئەوسەت\""ی لەندەنی ئەمڕۆ گواستییەوە.
ئاكانیوز"
