عێراق 25 هه‌زار دۆنم زه‌وی بۆ پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوون دابینده‌كات
(جاسم محه‌مه‌د سالم) ڕاوێژكاری ڕاگه‌یاندن له‌وه‌زاره‌تی شاره‌وانییه‌كان له‌لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌ی (سه‌باح) جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، وه‌زاره‌تی شاره‌وانییه‌كان له‌ماوه‌ی ڕابردوودا بڕیاریداوه كه (25) هه‌زار دۆنم زه‌وی له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكاندا بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی نیشته‌جێبوون دابینبكات.
(جاسم محه‌مه‌د) ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌ت ده‌سه‌ڵاتی دابینكردنی ئه‌و زه‌ویانه‌ی داوه‌ته ده‌ست سه‌رجه‌م پارێزگاره‌كان به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ وه‌زاره‌ت.
