زانكۆكانی ڕوسیا (3000) خوێندكاری عێراق وه‌رده‌گرن
ئاژانسی هه‌واڵی فورات نیوز له‌زاری (تعمه متهیر حسێن) ڕاوێژكاری ڕۆشنبیری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی عێراقه‌وه بڵاویكرده‌وه، نوسینگه‌ی ڕۆشنبیری وه‌زاره‌ت له‌ڕوسیا توانیویه‌تی له‌ڕێگه‌ی هه‌وڵه‌كانی، زانكۆكانی ڕوسیا قایل بكات، بۆ وه‌رگرتنی (3000) هه‌زار خوێندكاری عێراق، به‌ئامانجی به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه باڵاكان.
وتیشی:\"بواره‌كانی خوێندن له‌ڕوسیا بریتی ده‌بن لهپزیشكیی، پزیشكی ددان، پزیشكی ئێسك، پزیشكی شكاوییه‌كان، زانست، ئه‌ندازیاریی، كارگێڕیی‌و ئابوری، ژمێریاریی، فیزیای ئه‌تۆمی، كیمیا، بیركاری، به‌ڵگه‌ی تاوان، گه‌ردوون، ئاسایشی نیشتمانی، دیزاین‌و هونه‌ره ڕۆشنبیرییه‌كان\"".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، وه‌زاره‌تی خوێًندنی باڵای عێراق، له‌كۆی (815) زانكۆی ڕوسیا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ (100) زانكۆیاندا ده‌كات، وتیشی:\""خوێندن له‌زانكۆكانی ڕوسیا به‌زمانه‌كانی ئینگلیزی، فهڕهنسیو ئیسپانی ده‌بێت\""."
