گۆتیارى حكوومەتى عێراق: پێكهێنانى ئەنجوومەنى دانوستاندنى هەرێم كارێكی ئەرێنی و هەنگاوێكی گرینگە

گۆتیارى حكوومەتى عێراق: پێكهێنانى ئەنجوومەنى دانوستاندنى هەرێم كارێكی ئەرێنی و هەنگاوێكی گرینگە
ئەمڕۆ سێشەم گۆتیارى حكوومەتى عێراق دامەزراندنی ئەنجوومەنی باڵای دانوستاندنی هەرێمی كوردستان بەهەنگاوێكی ئەرێنێ ناو برد بۆ كۆتاهێنانى بەكێشە هەڵپەسێردراوەكانى نێوان هەولێر و بەغدا.

عەلی دەباغ گوتى، ئەو هەنگاوەى حكوومەت و پەرلەمانى هەرێمی كوردستان بۆ پێكهێنانى ئەنجوومەنى دانوستاندن هەنگاوێكی ئەرێنی و گرینگە بۆ كۆتاهێنان بەفایلە هەڵپەسێردراوەكانى نێوان هەردوولا.

دەباغ گوتى، چەندان فایلی هەڵپەسێردراو هەیە پێویستی بەكۆبوونەوەی خولەكی و پێكهێنانى لێژنەی بەردەوام و شارەزا هەیە كە كۆسپ و ناكۆكییەكانى نێوان هەردوولا نەهێڵێ، رۆژنامەى \"حەیات\""ی لەندەنى ئەمڕۆ گواستییەوە.

دووشەمى رابردوو نوێنەرانی حزب و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان لەبارەی دامەزراندنی ئەنجوومەنی باڵای دانوستاندنی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەغدا لە تەلاری پەرلەمانی كورستان كۆبوونەوەیەكی راوێژكارییان ئەنجام دا و تێیدا بڕیار درا لێژنەیەك بۆ تاوتوێكردن و چۆنیەتیی پێكهێنانی ئەنجوومەنەكە پێك بێنرێ."
Top