كۆمسیۆن: هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان دواده‌كه‌وێت
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، كه كۆپیه‌كی ده‌ست NNA كه‌وتووه، لیژنه‌ی باڵای پلاندانانی پرۆسه‌كانی كۆمسیۆن، تاووتوێی یاسای هه‌مواركراوی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و ناحیه‌كان، ژماره (36)ی ساڵی (2008)ی كردووه، به‌تایبه‌تی بڕگه‌ی یه‌كه‌می یاساكه، كه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، پێویسته كۆمسیۆن له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا، پشت به‌نوێترین داتای ده‌زگای ناوه‌ندی سه‌رژمێریی عێراق ببه‌ستێت.
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كۆمسیۆن پێشتر چه‌ندین جار نوسراوی ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی عێراق كردووه‌و تێیدا جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه، له‌هه‌ڵبژارنه‌كه‌دا پشت به‌تۆماری ده‌نگده‌رانی خۆی ده‌به‌ستێت، كه پشتی به‌زانیارییه‌كانی فۆرمی خۆراك به‌ستووه.
كۆمسیۆن گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی، كه ناتوانێت به‌گوێره‌ی یاسای نوێی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدات، بۆیه پێویسته یاساكه سه‌رله‌نوێ هه‌موار بكرێته‌وه، چونكه ده‌زگای ناوه‌ندی سه‌رژمێری، هیچ داتایه‌كی نوێی سه‌باره‌ت به‌ژماره‌ی دانیشتوان له‌به‌رده‌ستدا نییه، كه كۆمسیۆن بتوانێت بۆ تۆماری ده‌نگده‌ران سودی لێوه‌ربگرێت.
