شاوه‌یس‌و زێباری له‌گه‌ڵ جه‌عفه‌ری كۆده‌بنه‌وه
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌خباریه به‌یاننامه‌یه‌كی نوسینگه‌ی (ئیبراهیم جه‌عفه‌ری)، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی نیشتمانی بڵاوكرده‌وه، كه تێیدا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، جه‌عفه‌ری‌و دكتۆر (ڕۆژ نوری شاوه‌یس) جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق‌و (هۆشیار زێباری) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، گفتوگۆیان كردووه له‌باره‌ی كارنامه چاكسازییه‌كه‌ی هاوپه‌یمانیی نیشتمانی‌و دوایین پێشهاته سیاسییه‌كان.
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كۆبوونه‌وه‌كه له‌چوارچێوه‌ی تاووتوێكردنی كارنامه چاكسازیه‌كه‌ی هاوپه‌یمانیی نیشتمانیدا دێت، هاوكات هه‌نگاوێكیشه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌ی گونجاو بۆ قه‌یران‌و ناكۆكییه سیاسییه‌كان‌و ئاساییكردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی سیاسی.
