ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: هه‌ندێک له کوتله‌کان داوا ده‌که‌ن له دادگای باڵا مافی ڤێتۆیان هه‌بێت
\"مه‌حمود عوسمان\"" ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر لیستی فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان به رادیۆ و ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند: دوێنێ ده‌نگدان له‌سه‌ر کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و دادگای باڵا و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دواکه‌وت بۆ دوان جه‌ژن، هه‌رچه‌ند هیچ زه‌مانێکیش نییه که دوای جه‌ژنیش ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، ئه‌ویش به‌هۆی ناکۆکیی نێوان کوتله‌کانه، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی بارودۆخی سیاسی بگۆڕێت و لێک نزیک ببنه‌وه.
دکتۆر عوسمان جه‌ختی کرده‌وه: ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات تاکو کوتله‌کان رێکنه‌که‌ون حکومه‌ت به‌ڕێوه‌ناچێت، راسته دادگای باڵا دوو له سێی ده‌نگه‌کانی ده‌وێت، به‌ڵام بابه‌ته‌کانی دیکه زۆربه‌ی نیوه کۆ یه‌ک ده‌نگیان ده‌وێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گوتی: ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر ژماره‌یه که هه‌ر کوتلهیهو به‌شی چه‌ند بێت و هه‌ندێک له ناکۆکییه‌کانیش له‌سه‌ر ناوه‌رۆکه.
مه‌حمود عوسمان گوتی: بۆ نموونه بۆ دادگای باڵا ئێمه ناکۆکیمان هه‌بوو. ئه‌وان داوایان ده‌کرد که پیاوه ئایینییه‌کانیان مافی ڤێتۆیان هه‌بێت که ئه‌گه‌ر یاسایه‌ک دژی ئایین بێت، ڤێتۆی بکه‌ن، ئێمه‌ش گوتمان ئه‌گه‌ر ئێوه زۆر پێداگریی ده‌که‌ن، ئێمه‌ش رازین به مه‌رجێک مافناسه ئایینییه‌کانی ئێمه‌ش مافی ڤێتۆیان هه‌بێت، له‌سه‌ر هه‌ر یاسایه‌ک که دژی مافی مرۆڤ و ژنان و... بێت، له‌سه‌ر ئه‌مه رێککه‌وتین به‌ڵام دواتر ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر رێژه‌ی ئه‌ندامه‌کان سه‌ریهه‌ڵدا.
دکتۆر عوسمان روونی کرده‌وه: کێشه‌کان بۆیه چاره‌سه‌ر نه‌کراون، چونکه کوتله‌کان رێککنه‌که‌وتوون، ئه‌م رێککنهکهوتنهش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناکۆکیی سیاسی.
مه‌حمود عوسمان گوتی: یاسای لێبوردنی گشتیش به هه‌مان کێشه گرفتاره و ناکۆکیی زۆری له‌سه‌ر هه‌یه، بۆ نموونه هه‌ندێک له کوتله‌کان داوا ده‌که‌ن هه‌ندێک له لایه‌نگرانی خۆیان ئازاد بکرێن که سزای سێداره‌ی بۆ ده‌رچووه، ئه‌مه‌ش نابێت، ئه‌مه‌ش زۆرتر داواکاریی لایه‌نه‌کانی سه‌درین که که‌سێکی زۆریان له زیندان هه‌یه.
"
