70 زرێپۆشی مۆدێلی تازه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ ده‌ست فیرقه‌ی 9ـی سه‌ر به‌ نووری مالیکی

70 زرێپۆشی مۆدێلی تازه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ ده‌ست فیرقه‌ی 9ـی سه‌ر به‌ نووری مالیکی
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌کی تایبه‌ت و ئاگا‌دار، له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا 70 زرێپۆشی سه‌ربازیی مۆدێلی تازه‌ له‌ رێگه‌ی ئوردنه‌وه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ ده‌ست سوپای عێراق. په‌رله‌مانته‌رێکی کوردیش دووپاتی ده‌کاته‌وه‌ ئه‌و‌ چه‌کانه‌ به‌ زۆری بۆ فیرقه‌ی 9 ده‌چن که‌ راسته‌خۆ سه‌ر به‌ نووری مالیکیی سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراقە‌.
په‌رله‌مانته‌ری عێراق له‌ لیستی هاوپه‌یمانیی کوردستان، ره‌وه‌ز مه‌هدی خۆشناو، له‌باره‌ی گه‌یشتنی ئه‌و زرێپۆشانه‌وه‌، رایگه‌یاند چه‌ند فیرقه‌یه‌کی سه‌ربازیی سوپای عێراق راسته‌وخۆ سه‌ربه‌ نووری مالیکیی سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراقن. له‌وانه‌یش فیرقه‌ی 9. به‌ زۆری ئه‌و چه‌که‌ نوێیانه‌یش که‌ به‌مدواییه‌ به‌ عێراق ده‌گه‌ن، راسته‌وخۆ ده‌درێنه‌ ئه‌و فیرقه‌یه‌ و وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق و ده‌سته‌ی ئه‌رکانی سوپایش هیچ زانیارییه‌کیان له‌سه‌ر ئه‌و‌ چه‌کانه‌ پێ نادرێت.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی کە رۆژنامه‌ی \"باس\"" لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاوی کردووەتەوە، پێشکه‌وتووترین ته‌کنۆلۆژیای شه‌ڕ له‌و‌ زرێپۆشانه‌دا دانراون که‌ ئەمەیش له‌ ئه‌نجامی رێککه‌وتنێکی نێوان عێراق و وڵاتێکی ئه‌ورووپاییه‌ و له‌ که‌نداوی عه‌قه‌به‌وه‌ هاتوون و راده‌ستی لایه‌نی عێراقی کراون."
Top