موتڵەگ: بارزانی دەیەوێ كەس سەربەخۆ و تاكڕەویانە بڕیار نەدات
ساڵح موتڵەگ، جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند \"سوپای عێراق مافی خۆیەتی بچێتە هەر ناوچەیەكی عێراق بۆ پاراستنی سنوورەكانی، تەنانەت لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەو بارەیەوە ئاخاوتوم و پێشوازی هێزەكانی عێراق دەكات كە ئەركی پاراستنی خاكەكەی لەسەرە\"".
ناوبراو گوتیشی \""ئەوەی بارزانی دەیەوێ، تەنها هەبوونی هەماهەنگییە لەنێوان بەغدا و هەولێر و كەس سەربەخۆیانە هەنگاو نەنێت، ئەگەر بە هەماهەنگی بكرێت، لاری نییە سوپای عێراق بێتە هەولێریش\"".
سەبارەت بە هەناردەكردنی نەوت لە لایەن حكومەتی هەرێمی کوردستانەوە، موتڵەگ دەڵێ\""هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان دەبێ بە رێككەوتن بێت لەگەڵ حكومەتی بەغدا و نابێ تاكڕەوییانە بڕیار بدرێت \"".
ئەم ئاخاوتنانەی ساڵح موتڵەگ، جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق و ئەندامی فراکسیۆنی عێراقییە، لەكاتێكدایە كە وەك خۆی دەڵێ \""ئێستا بەهیچ جۆرێك ناكۆكی لە نێوان من و نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق نەماوە\"".
-رووداو"
