دانیشتوانی عێراق ده‌بێته (43) ملیۆن كه‌س
ڕۆژنامه‌ی (سه‌باح)ی عێراقی له‌زاری لیژنه‌ی نیشتمانیی بۆ سیاسه‌تی دانیشتوانه‌وه بڵاویكرده‌وه، زانیارییه‌كان واپیشانده‌ده‌ن له‌هه‌ر (40) چركه‌یه‌كدا منداڵێك له‌عێراقدا له‌دایك ده‌بێت، ئه‌وه‌ش واده‌كات بۆ ساڵی (2025) ژماره‌ی دانیشتوان بگاته (43) ملیۆن كه‌س.
وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق باسی له‌وه‌شكردووه، ساڵانه ڕێژه‌ی دانیشتوانی عێراق له‌زیادبووندایه.
