جه‌عفه‌ری و حه‌كیم هه‌وڵی كۆبوونه‌وه‌ی بارزانی و مالیكی ده‌ده‌ن
ئیبراهیم رهكابی، په‌رله‌مانتاری ده‌وڵه‌تی یاسای سه‌ر به نوری مالكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به (تۆڕی هه‌واڵی عێراقی) راگه‌یاندوه دكتۆر ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی و عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی له په‌یوه‌ندی و گفتوگۆدان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانی كوردستانی، به‌مه‌به‌ستی رێكخستنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دووقۆڵی له نێوان مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا راشیگه‌یاندوه دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی رووبه‌ڕوو ده‌بێته هۆی نزیك كردنه‌وه‌ی بیر‌و بۆچوونه‌كان له‌باره‌ی ئه‌و خاڵانه‌ی كه ناكۆكی له‌سه‌ر، هه‌روه‌ها ئه‌و چه‌ق به‌ستووه ده‌توێنێته‌وه كه له په‌یوه‌ندییه‌كانیان دروست بووه.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا خوازیاره ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له‌ئێستادا له ئارادان به‌رهه‌م داربێت و كاریگه‌ری ئه‌رێنی بخاته‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی وڵات.
