په‌رله‌مانی عیراق جارێكی دیكه یاسای چه‌كهه‌ڵگرتنی دواخست و ده‌نگی له‌سه‌ر نه‌دا
شوان محه‌ممه‌د ته‌ها بۆ ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر رایگه‌یاند: پڕۆژه یاسای چه‌ك 35 ماده له خۆ ده‌گرێت، ئه‌و مادانه، له چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌سه‌ری گرنگن و له هه‌مانكاتدا مه‌ترسیداریشن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته بۆ دوو جۆر دابه‌شبوونه، چۆنیه‌تی و جۆری چه‌ك و چۆنیه‌تی رێگه‌پێدان واته مۆڵه‌تپێدان، چ ده‌زگایه‌ك مۆڵه‌تت پێده‌دات، پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه ئه‌وه جۆرێك له سزا دانراوه، هه‌ركه‌سێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌و رێنماییانه هه‌ڵسوكه‌وت بكات توشی سزای هه‌مه‌جۆر ده‌بێته‌وه.
وتیشی: ماده‌یه‌ك له‌و یاسایه هاتووه هه‌ركه‌سێك چه‌ك به‌كاربێنێت به مه‌به‌ستی بازرگانیكردن و قاچاخیپێكردن، ئه‌وا سزاكه‌ی له نێوان هه‌تاهه‌تایه تاكو له سێداره‌دان ده‌بێت، زۆربه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌وه بوون كه سزای له سێداره‌دان سزایه‌كی قورسه، بۆیه ده‌كرێت هه‌مواربكرێته‌وه، ده‌كرێت سزای قورس هه‌بێت به‌ڵام له‌سێداره‌دان نه‌بێت.
ئاماژه‌یدا: زیاتر ئه‌و یاسایه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ هاوڵاتی بوو، بۆیه تاكه جاره لایه‌نگیری تێدا نه‌بوو، هه‌موو پێمان وابوو سزاكه سه‌خته ده‌كرێت سوك بكرێته‌وه بۆیه ده‌نگدان له‌سه‌ری دواخرا.
