قاعیده پلان بۆ ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره داده‌ڕێژێت له‌عێراقدا
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه‌ی عێراق كه نه‌یویست ناوی ئاشكرابكرێت له‌لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی (شه‌فه‌ق نیوز) جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، ڕێكخراوی قاعیده له‌مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا لهكردهوه تیرۆرستییه‌كانی به‌رده‌وامه، پلانیشیداناوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ده ڕۆژی كۆتایی مانگی ڕه‌مه‌زاندا ژماره‌یه‌ك كرده‌وه‌ی تیرۆرستی گه‌وره له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی وڵات‌دا ئه‌نجامبدات.
سه‌رچاوه‌كه داوای له‌هه‌ردوو وه‌زاره‌تی بهرگریو ناوخۆ‌و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی دیكه كرد، كه به‌وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌دا بكه‌ن.
ڕێكخراوی قاعیده لێپرسراوێتی ته‌قینه‌وه‌كانی ڕۆژی (23 / 7)ی گرته ئه‌ستۆی خۆی كه به‌هۆیه‌وه (107) كه‌س كوژران‌و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
