تارق ھاشمی: مالکی چاوپۆشی لەکوشتنی عێراقییەکان لەلایەن سوریاوە کردوە

تارق ھاشمی: مالکی چاوپۆشی لەکوشتنی عێراقییەکان لەلایەن سوریاوە کردوە
لەمیانەی چاوپێکەوتنی نێوان تارق ھاشمی و نەواف ئەلفارس باڵیۆزی پێشووی سوریا لە عێراق کە بەم دواییانە لەرژێمی ئەسەد جیابووە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێکران.


بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی تارق ھاشمی جێگری سەرۆک کۆماری عێراق , لە میانەی چاوپێکەوتنەکەی نێوان ھاشمی و ئەلفارس چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێکران لەوانەش ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی مالکی سەرۆک وەزیران عێراقی کرابوون کە چاوپۆشی لە کوشتنی عێراقییەکان لەلایەن سوریاوە کردوە ھەرچەندە ئاگاداری ھەموو زانیارییەکان بوو بەڵام ھیچ جۆرە ھەنگاوێکی بۆ رێگەگرتن لەم کارە نەناوە.
ھەر بەپێی ھەواڵەکە , ھاشمی چەند زانیاریەکی گرنگی لە ئەلفارس بەدەستکەوتووە بەم زووانەش دوای پێداچوونەوەیو وردبینی کردنەوە لێی, سەرجەم لایەنە عێراقی و عەرەبییەکانی لێ ئاگادار دەکاتەوە.
Top