نوێنه‌رێكی كورد له په‌رله‌مانی عێراق: بڕوام وایه دوای جه‌ژن جموجۆڵێك به‌ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كانی عێراق دروستبێت
مه‌حمود عوسمان بۆ ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر وتیشی: لێره ژماره‌یه‌ك نوێنه‌ر له هه‌وڵدابوون، واژوو بۆ بانگهێشتكردنی سه‌رۆكی هه‌رێم كۆبكه‌نه‌وه به‌ڵام كه ئه‌و ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ده‌ربڕی ئه‌و ده‌نگه نه‌ما، واته ئه‌وان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ویستویانه ئیحراجی بكه‌ن، من هیواداریشم سه‌رۆكی هه‌رێم بچێته په‌رله‌مانی كوردستانیش و هه‌رچی هه‌یه شرۆڤه‌ی بكات، گفتوگۆیه‌كی وردی ئه‌و ره‌وشه بكرێت و هه‌موو به‌رپرسه‌كان له‌وێ بن ئه‌و كاته شتێكی باش ده‌بێت.
عوسمان ئاماژه‌یدا: به‌رای من چاره‌سه‌ری ته‌واوی كێشه‌كان هیچ كاتێك ناكریت، چونكه جیاوازی له بیروڕا هه‌یه نه‌ك هه‌ر له‌نێوانی ئێمه و مالكی به‌ڵكو له‌گه‌ڵ قه‌واره‌كانی دیكه‌ش جیاوازی را هه‌یه، له‌سه‌ر ئه‌و كیشانه‌ی وه‌كو ماده‌ی 140 و مه‌سه‌له‌ی پێشمه‌رگه و نه‌وت و غاز، ئێمه جیاوازیمان له‌گه‌ڵ عێراقیه زیاتره وه‌ك له مالكی بۆیه چاره‌سه‌ری ریشه‌یی و ته‌واو قورسه، به‌ڵام چاره‌سه‌ر ده‌بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و ره‌وشه هێور بكه‌نه‌وه هه‌ندێك كێشه چاره‌سه‌ربكه‌ن، له‌م رووه‌وه ئێستا ئه‌مه‌ریكا به جیدی خه‌ریكه بۆ چارسه‌ركردنی ئه‌و كێشانه، جۆ بایدن ته‌له‌فۆنی بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم كردوه، واته ئه‌مه‌ركا له ئاستێكی به‌رز هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ركردن ده‌دات، هه‌وڵی ئه‌مه‌ریكاش ته‌نیا بۆ هیوركردنه‌وه‌یه‌و چاره‌سه‌رێكی ریشه‌یی نییه.
روونیكرده‌وه: من پێم وایه دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆكی كۆمار له دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان جموجۆڵێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی له ئارادایه دروستده‌بێت، به‌ڵام بڕواناكه‌م له بنه‌ڕه‌ته‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت چونكه جیاوازی بیروڕا هه‌یه، به‌ڵام هیچ نه‌بێت هه‌نگاو ده‌نرێت ره‌وشه‌كه هێورده‌بێته‌وه، یڕوام وایه پاشی جه‌ژن هه‌نگاو بنرێت له‌و رووه‌وه هه‌روه‌ها لایه‌نی ده‌ره‌وه‌ش هه‌وڵ بۆ ئه‌مه ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ریكا خه‌ریكه و نایه‌وێت كێشه دروست بێت چونكه ساڵی هه‌ڵبژاردنه له‌وێ، ئیرانیش هه‌وڵ ده‌دات هێوربێته‌وه، به‌ڵام توركیا هه‌وڵده‌دات كێشه‌كان زیاتربكات، ده‌یه‌وی زیاتر كیشه له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا توندتر بێته‌وه چونكه به‌رژه‌وه‌ندی له‌وه دایه.
