مالكی بڕیاری پێكهێنانی فه‌رمانده‌یی دیجله‌ی ده‌ركرد
به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست NNA كه‌وتووه، (نوری مالكی) سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاریداوه، فه‌رمانده‌یی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی دیاله فراوان بكات‌و بیگۆڕێت بۆ فه‌رمانده‌یی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی دیجله كه سه‌رپه‌رشتی هێزه‌كانی سوپای عێراق ده‌كات له‌پارێزگاكانی (كه‌ركوك، سه‌ڵاحه‌دین‌و دیاله)و ده‌سه‌ڵاتێكی زۆریشی هه‌یه.
پێكهێنانی ئه‌و فه‌رمانده‌ییه نیگه‌رانی لای به‌رپرسانی كورد دروستكردووه‌و ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، جگه له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی هێزه‌هاوبه‌شه‌كان له‌كه‌ركوك، ڕێگه به‌هیچ هێزێكی تر نادرێت بچێته سنوری پارێزگاكه‌وه.
(ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری) سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منیی له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بهNNA ڕاگه‌یاند، هه‌ر بڕیارێك سه‌باره‌ت به‌بڵاوبوونه‌وه‌ی هێزه‌ئه‌منییه‌كان پێچه‌وانه‌ی ڕێككه‌وتننامه‌ی نێوان پێكهاته‌كانی كه‌ركوك بێت ڕه‌تده‌كرێته‌وه، وتیشی:\"جگه له‌هێزه هاوبه‌شه‌كان كه له‌پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق‌و پۆلیسی كه‌ركوك پێكهاتووه، ڕێگه نادرێت هیچ هێزێكی تر بێته سنوری پارێزگای كه‌ركوكه‌وه\""."
