هاشمی تۆڵه له‌مالكی ده‌كاته‌وه
هاشمی بۆ ڕۆژنامه‌ی (شه‌رقولئه‌وسه‌ت)ی عه‌ره‌بی ڕوونكرده‌وه، سه‌ردانی (نه‌واف شێخ فارس) باڵیۆزی پێشووی سوریای له‌عێراق كردووه كه ئێستا له‌قه‌ته‌ره، بۆ ئه‌وه‌ی زانیاریی له‌باره‌ی بێده‌نگیی مالكی له‌سه‌ر كرده‌وه تیرۆرستییه‌كان كۆبكاته‌وه، چونكه باڵیۆزی پێشووی سوریا له‌عێراق دوای جیابوونه‌وه‌ی له‌ده‌سه‌ڵاتی (به‌شار ئه‌سه‌د) ڕایگه‌یاند، مالكی ئاگاداریی كرده‌وه تیرۆرستییه‌كان بووه، به‌ڵام بێده‌نگ بووه‌و هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌بووه.
جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق ئاشكرایكردووه، زانیاریی مه‌ترسیداریی ده‌ستكه‌وتووه كه له‌لایه‌ن باڵیۆزی پێشووی سوریاوه له‌عێراق پێیدراوه كه باس له‌ئاگاداربوون‌و بێده‌نگیی مالكی له‌هاتنی تیرۆرستان‌و كرده‌وه تیرۆرستییه‌كانی عێراق ده‌كات.
هاشمی داوایكردووه، مالكی به‌رامبه‌ر به‌شاردنه‌وه‌ی زانیارییه ئه‌منییه‌كان له‌خه‌ڵكی عێراق، لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.
