یەكشەمی داهاتوو پەرلەمانی عێراق دانیشتنی تایبەت بە پێكهێنانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئەنجام دەدا

یەكشەمی داهاتوو پەرلەمانی عێراق دانیشتنی تایبەت بە پێكهێنانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئەنجام دەدا
گۆتیاری لیستی هاوپەیمانیی كوردستان ڕای دەگەیەنێ یەكشەمی داهاتوو پەرلەمانی عێراق دانیشتنی تایبەت لەبارەی پێكهێنانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئەنجام دەدا و ستافێكی تازە بۆ كۆمسیۆن دێتە هەڵبژاردن.

موئەیەد تەیب بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی ڕاگەیاند، سەرجەم فراكسیۆنەكانی ناو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕازی بوون لەسەر ئەوەی پێكهاتەی كۆمسیۆن لە 9 كورسییەوە بكرێ بە 15 كورسی بۆ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان.

ئاماژەی بەوەش دا، بەپێی ئەم گۆڕانكارییەش كورد 3 كورسیی لە كۆمسیۆنی داهاتوو بەردەكەوێ، ئەوانی تر جارێ دیار نییە هەریەكە و چەند كورسییان بەردەكەوێ، بەڵام كورد سێ كورسیی مسۆگەرە.

زیاتر گوتی، یەكشەمی داهاتوو پەرلەمانی عێراق دانیشتنی تایبەت لەبارەی پێكهێنانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئەنجام دەدا و ستافێكی تازە بۆ كۆمسیۆن دێتە هەڵبژاردن.
Top