وەزیرى دەرەوەى سووریا ئەمڕۆ دەگاتە بەغدا

وەزیرى دەرەوەى سووریا ئەمڕۆ دەگاتە بەغدا
سەرچاوەیەك لە وەزارەتى دەرەوەى عێراق راى گەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ دووشەم وەلید موعەلیم وەزیری دەرەوەی سووریا دواى تەواوبوونى گەشتەكەى لە تاران بەسەردانێك بگاتە بەغدا و لەگەڵ نووری مالیكى سەرۆكى وەزیرانی عێراق و گەورە بەرپرسانى ئەو وڵاتە كۆ ببێتەوە.

چاوەڕوان دەكرێ لەو سەردانەدا موعەلیم لەگەڵ بەرپرسانى عێراق پێوەندیی دووقۆڵیی نێوان عێراق و سووریا و رەوشى ناوچەكە و تەنگژەى سووریا و هەڵوێستى عێراق لەوبارەوەیە تاوتوێ بكەن.

دوێنێ یەكشەم وەزیرى دەرەوەى سووریا بەسەردانێك گەیشتە تاران و لەگەڵ بەرپرسە باڵاكانى ئێران گفتوگۆیان لەبارەى دۆخى سووریا و دوایین رووداوەكانی ئەم دوایییە كرد.

جێی باسە عێراق داواكەى كۆوەندى عەرەبی رەت كردەوە كە لە دوایین كۆبوونەوە لە دەوحەى پایەتەختى قەتەر بۆ كۆتاهاتنى تەنگژەى سووریا داواى لە بەشار ئەسەد كرد واز لە پۆستەكەى بێنێ لەبەرامبەردا گیانى خۆی و ماڵباتەكەى پارێزراو دەبێ.













ئاكانیوز
Top