سه‌رۆک کۆمار دوای ره‌مه‌زان ده‌گه‌ڕێته‌وه عێراق
ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، فوئاد مه‌عسووم، ده‌ڵێت باری ته‌ندوستیی سه‌رۆککۆمار باشه و خه‌ریکی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ریی سروشتییه.
ئه‌م ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به تۆڕی هه‌واڵی راگه‌یاندنی عێراقی گوت: \"بڕیار بوو مام جه‌لال سه‌ره‌تای مانگی ئاب بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام هاوکات له گه‌ڵ هاتنی مانگی ره‌مه‌زان، بڕیار درا دوای ره‌مه‌زان بگه‌ڕێته‌وه.\""
فوئاد مه‌عسووم، گوتی: \""تاڵه‌بانی، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی به مه‌به‌ستی دانانی نه‌خشه‌ڕێگایه‌ک بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسیی ئێستای عێراق، پێوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کاندا ده‌ست پێ‌ده‌کات.\"""
