به‌مزووانه‌ یاسای‌ خانه‌نشین له‌په‌رله‌مانی‌ عێراقدا په‌سه‌ندده‌كرێت

به‌مزووانه‌ یاسای‌ خانه‌نشین له‌په‌رله‌مانی‌ عێراقدا په‌سه‌ندده‌كرێت
له‌ئێستا یاسای‌ خانه‌نشینكردنی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ عێراق له‌په‌رله‌ماندا خوێندنه‌وه‌ی‌ بۆ كراوه‌، چاوه‌ڕوانده‌كرێت به‌مزووانه‌ ئه‌و یاسایه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ په‌سه‌ندبكرێت‌و بچێته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

(نه‌جیبه‌ نه‌جیب) ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ كوردستان له‌لێدوانێكدا بۆ NNA جه‌ختی‌ له‌وه‌كرده‌وه‌، لیژنه‌ی‌ دارایی‌ په‌رله‌مان له‌كاره‌كانی‌ به‌رده‌وامه‌، به‌ڵام له‌ئێستادا لیژنه‌كه‌ كار له‌سه‌ر یاسای‌ خانه‌نشینكردن ده‌كات، كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ قۆناغێكی‌ باش‌و چاوه‌ڕوانده‌كرێت به‌مزووانه‌ په‌سه‌ندبكرێت.



ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، له‌كاتی‌ ده‌رچوونی‌ یاساكه‌دا ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌فه‌رمانبه‌رانی‌ ده‌وڵه‌ت خانه‌نشینده‌كرێن‌و سوودمه‌ند ده‌بن له‌و یاسایه‌.

(نه‌جیبه‌ نه‌جیب) وتیشی‌:\"دوای‌ ته‌واوكردنی‌ یاسای‌ خانه‌نشینكردن، لیژنه‌كه‌یان كار له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران ده‌كات\"""
Top