\"په‌رله‌مانتارانی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌شێوه‌یه‌كی ناشیاو واژۆ كۆده‌كه‌نه‌وه\"""
(د. مه‌حمود عوسمان) بۆ NNA ڕوونكرده‌وه، به‌مه‌به‌ستی په‌رله‌مانتارانی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌و واژۆكۆكردنه‌وه‌یه، بۆ لێپرسینه‌وه‌یه له(مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێم، له‌باره‌ی پرسی نه‌وت‌و كێشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق له‌سنوری نه‌ینه‌وادا.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی عێراق پێیوابوو، زۆرئاساییه شاندێكی كورد به‌سه‌رۆكایه‌تی بارزانی به‌بێ واژۆ كۆكردنه‌وه‌ش سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن‌و بچنه په‌رله‌مانی عێراق، به‌مه‌به‌ستی باسكردن له‌كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم‌و به‌غدا.
لێدوانه‌كه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عێراق له‌كاتێكدایه، (موحسین سه‌عدون) ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، كه كۆكردنه‌وه‌ی واژۆ بۆ بانگهێشتكردنی بارزانی بۆ په‌رله‌مانی عێراق، نا ده‌ستوریی‌و نایاساییه، چونكه له‌ڕووی ده‌ستوره‌وه په‌رله‌مانی عێراق ده‌سه‌ڵاتی بانگهێشتكردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی نییه.
