ئەنجوومەنی نیشتمانی سوری ھەوڵی پێکھێنانی حکومەتێکی کاتی دەدات
بەپێی ھەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز , عەبدولباست سەیدا سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانی سوریا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رایگەیاندووە, پێویستیمان بە پاڵپشتی ھەیە, پێویستیمان بەچەک ھەیە بۆ ئەوەی بتوانین رووبەرووی تانک و زریپۆشەکانی سوپای ئەسەد ببینەوە.
وتیشی: لە ھەفتەی ئایندە ئۆپۆزسیۆن ھەوڵەکانی چڕدەکاتەوە بەمەبەستی پێکھێنانی حکومەتێکی کاتی بۆ ئەوەی وڵات بەڕێوەببات لەکاتی رووخانی رژێمەکەی ئەسەد.
سەیدا ئاماژەشیدا: زۆربەی ئەندامانی ئەم حکومەتە لە ئۆپۆزسیۆن دەبن بەڵام دەشکرێ ھەندێ وەزیری ئێستای حکومەتی سوریای تێدا بێت.
