جەعفەری: بابەتی ناردنی هێز بۆ سنوور، جێی نیگەرانی نییە و لەگەڵ بارزانییشدا گفتوگۆمان كردووە

جەعفەری: بابەتی ناردنی هێز بۆ سنوور، جێی نیگەرانی نییە و لەگەڵ بارزانییشدا گفتوگۆمان كردووە
سەرۆكی هاوپەیمانیی نیشتیمانی، ئیبراهیم جەعفەری، ڕایگەیاند كە لەبارەی ناردنی هێزی فیدراڵەوە بۆ سنووری عێراق – سووریا، سەرۆكی هەرێمی كوردستان مەسعوود بارزانی، بە تەلەفۆن پێوەندیی پێوە كردووە. گوتیشی كە دۆخەكە چارە دەكەن و جێی نیگەرانییش نییە.
لە بەرنامەیەكی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ كەناڵی \"ئەلحوڕە\""ـدا كە شەوی ڕابردوو لەگەڵیدا ساز درابوو، ئیبراهیم جەعفەری گوتی، ئێوارەی شەممە لە هەولێرەوە، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەسعوود بارزانی، بە تەلەفون پێوەندیی پێوە كردووە و بۆ ماوەیەكی زۆر قسەیان كردووە. ئەو گوتیشی كە لەبارەی هەمان بابەتەوە گفتوگۆیش لە نێوان خۆی(جەعفەری) و سەرۆكوەزیرانی عێراقدا ساز دەدات.

جەعفەری ئاماژەی دا كە ئەگەر دۆخەكە خۆی قەیراناوی نەبوایە، ئەوا نیگەرانیی نەدەنایەوە. بە داخەوە كە پێوەندیی پچڕاوە و دابڕانێك لە نێوان هەردوو برا مالیكی و بارزانیدا هەیە.

ئەو ڕوونی كردەوە كە بابەتەكە تەقییەوە و وەك قەیرانێك دەركەوت كە لە ڕاستیدا قەیران نییە، بەڵكە قەیرانی سەرەكی، قەیرانی سیاسییە. \""ئەم دۆخە خستووینەتە بەر تاقیكردنەوەوە و دەستووریش ڕوونە و هەنگاوی دروست و كردەیییش بنێین متمانە دەگەڕێتەوە، بەمەیش ترس و دڵەڕاوکێ دەڕەوێنەوە.\""

هەروەها دەڵێت كە بەرەنجامی ناكۆكیی نێوان پێكهاتە سیاسییەكانی عێراق متمانەی نێوانیانی كەم كردەوە. بۆیە دەستیان دایە چاكسازی. گوتیشی كە بڕوایان وایە چاكسازی دەبێتە بنەمای هەنگاوەكانی داهاتوویان.

لەبارەی دوادیدارەكانی لەگەڵ هاوپەیمانیی كوردستانی و پێوەندیی تەلەفونیی لەگەڵ بارزانیدا، كە پێوەست بوو بە دەستپێشخەریی چاكسازی كە هاوپەیمانیی نیشتیمانی خستبوویە ڕوو، جەعفەری گوتی كە ئەو هیچ قسەیەكی وەهای گوێ لێ نەبووە كە گوماناوی بێت، یان دەستپێشخەرییەكە بێبەها بكات و بارزانی پێی وابوو كارێكی چاكە و ئاماژەی ئەرێنیشی دا.

گوتیشی كە بارزانی بەم دۆخە نیگەران بووە و ئەمەیش جەخت لەسەر پێویستیی پەلەكردن لە چاكسازی دەكاتەوە، \""ئەگەر دۆخێكیش بۆ چاكسازی پێشتر لەبار بووایە ئەوا ترس و نیگەرانی نەدەبوون، یان دەڕەوینەوە.\""

"
Top