لیژنه‌ی دارایی، داوای خه‌رجكردنی پێشینه‌كان ده‌كات
(شۆڕش مسته‌فا) له‌وباره‌یه‌وه بۆ NNA ڕوونكرده‌وه، لیژنه‌كه‌یان داوای له‌وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابوری‌و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كردووه، ده‌ستبكاته‌وه به‌دابه‌شكردنی پێشینه‌كانی 100 موچه‌ی فه‌رمانبه‌رو خانهنشینانو (30) ملیۆن دیناری هاوڵاتیان، كه له‌ڕۆژی 15ی شوباتی 2012ه‌وه ڕاگیراوه.
شۆڕش مسته‌فا وتیشی:\"ئه‌و پێشینانه ده‌بێت ئه‌مجاره به‌بێجیاوازی ده‌ست بهدابهشكردنیان بكرێت له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانی عێراقدا، كه ده‌بێت هه‌رێمی كوردستانیش بگرێته‌وه\"".
شۆڕش مسته‌فا وتیشی:\""ئه‌و پێشینه‌یه به‌شێوه‌ی قیستی مانگانه له‌و كه‌سانه وه‌رده‌گیرێته‌وه، كه پێشینه‌كه وه‌رده‌گرن\"".
پێشینه‌ی (100) موچه‌ی فه‌رمانبه‌رو خانه‌نشینان پێشر به‌ڕێژه‌ی (10%) موچه‌ی فه‌رمانبه‌ر، یان خانهنشینكراوهكه دهگهڕێنراوه بۆ حكومه‌ت.
ئه‌م هه‌وڵه‌ی په‌رله‌مانیش له‌كاتێكدایه، كه پێشتر حكومه‌تی عێراق بڕیاریدابوو، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی عێراق بۆی هه‌بوو، سه‌د موچه پێكه‌وه وه‌كو پێشینه وه‌ربگرێت، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره هه‌رێمی كوردستانی نه‌ده‌گرته‌وه."
