19 هه‌زار هاووڵاتی عێراقی له‌سووریا گهرِاوهنهتهوه وڵات
دیندار دۆسكی به گوڵان میدیای راگه‌یاند، تا ئێسته گهرِانهوهی هاووڵاتیانی عێراقی له‌سووریا به‌ره‌و زیاد بوون ده‌چێ، زیاتر له 250 هه‌زار هاووڵاتیش لهبالیۆزخانهی عێراق له‌سووریا خۆیان ناونووس كردووه بۆ گهرِانهوه و له‌هه‌وڵی گهرِانهوهی ئه‌وانیش داین.
روونی كرده‌وه، تا ئهمرِۆ زیاتر له 19 هه‌زار هاووڵاتی عێراقی له‌ده‌روازه‌ی ولید و زیاتر له 4 هه‌زار به‌رێگه‌ی باڵهفرِگهوهو ئه‌وانیش تریش به‌رێگه‌ی وشكانی لهرێگهكانی سنووری نێوان هه‌ر دوو وڵات گه‌یشتنه‌وه عێراق كه ده‌كه‌وێته سنووری پارێزگه‌ی ئه‌نبار.
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، ژماره‌یه‌ك له‌ماڵباتی سووریا كه به‌ره‌و عێراق كۆچییان كردووه لهكهمپێك له‌سه‌ر سنووری نێوان هه‌ر دوو وڵات نیشته‌جێ كراون، به‌ڵام ئاماری ئه‌و هاووڵاتیانه‌مان له‌به‌ر ده‌ست دانییه.
هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌و لیژنه‌یه‌ی حكوومه‌تی عێراق رۆژی چوارشه‌مه‌ی رابردوو بۆ گهرِانهوه و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی هاووڵاتیانی گهرِاوهی عێراق پێكهێنا بوو ئهمرِۆ لیژنه‌كه ده‌ستبه‌كار بووه.
