ئه‌سیل نوجێفی پێشنیازێك ده‌خاته‌ڕوو
ئاژانسی هه‌واڵی فورات نیوز له‌زاری (ئه‌سیل نوجێفی)یه‌وه بڵاویكرده‌وه، جێگیركردنی هێزی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق، له‌ناوچه سنورییه‌كانی باكوری ڕه‌بیعه به‌ئاراسته‌ی سێگۆشه‌ی (توركیا – عێراق – سوریا)، نیگه‌رانی له‌نێو گوندنشینه كورد‌و عه‌ره‌به‌كانی ئه‌و ناوچانه دروستكردووه.
پارێزگاری نه‌ینه‌وا داوای له‌هه‌موو لایه‌ك كردووه، ژیرانه مامه‌ڵه بكه‌ن‌و ئاگاداربن له‌ده‌رئه‌نجامه‌كانی قه‌یرانی ناوخۆی سوریا.
ئه‌سیل نوجێفی وتیشی:\"پێشنیاز ده‌كه‌م، هێزه ئه‌منییه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا، به‌رپرسیارێتی ئه‌منیی ناوچه سنورییه‌كان له‌گه‌ڵ سوریا بگرنه ئه‌ستۆ، له‌جێگه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی كه هێنراونه‌ته ناوچه‌كه\"". "
