پەرلەمانی عێراق لەسەر زیادكردنەوەی ژمارەی ئەندامان و درێژكردنەوەی ماوەی كاری كۆمسیۆنیباڵای هەڵبژاردنەكان لەعێراق نەگیشتە هیچ ئەنجامێك

پەرلەمانی عێراق لەسەر زیادكردنەوەی ژمارەی ئەندامان و درێژكردنەوەی ماوەی كاری كۆمسیۆنیباڵای هەڵبژاردنەكان لەعێراق نەگیشتە هیچ ئەنجامێك
جێگریسەرۆكی فراكسۆنی هاوپەیمانی كوردستانی لەپەرلەمانی عێراق رای گەیاند، سەرۆكایەتیپەرلەمان و فراكسۆنەكانی پەرلەمانی عێراق لەسەر درێژكردنەوەی ماوەی كاریكۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەعێراق و زیادكردنی ژمارەی ئەندامانیكۆمسیۆن رێك نەكەوتوون.

موحسین سەعدوون راگەیاند، كەمێك بەر لەئێستە كۆبوونەوەیسەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ نوێنەری فراكسۆنەكانی ناو پەرلەمان لەبارەیتاوتوێ كردنی پرسی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەعێراق كۆتایی پێهات و نەگەیشتینە هیچ ئەنجامێك.

روونی كردەوە، لەكۆبوونەوەكەدا لەبارەی زیادكردنی ژمارەی ئەندامانیكۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە 9 ئەندام بۆ 15 ئەندام و درێژكردنەوەیماوەی كاری دەستەی ئێستەی كۆمسیۆن تاوتوێ كراوە، بەڵام لەسەر هیچ كام لەو 2 پرسەنەگەیشتنە ئەنجام، لەبارەی پرسی زیادكردنی ئەندامانی كۆمسیۆن هاوپەیمانی كوردستانیهیچ كێشەیەكی نییە، بەڵام فراكسۆنەكانی تر بۆچوونی جیاوازیان هەبوو كە ناكرێبۆچوونە جیاوازەكان لەراگەیاندن بێتە ئاشكرا كرد، بۆیە ئەم پرسە نوشتی هێنا.

ئاماژەی بەوەش دا، لەبارەی پرسی درێژكردنەوەی ماوەی كاری ئێستەیئەندامانی كۆمسیۆنیش بەشداربووان داوایان كرد دەبێ پرسی زیادكردنی ئەندامانیكۆمسیۆن یەكلایی بكرێتەوە ئەوسات قسە لەسەر ئەم پرسەش دەكرێ، بۆیە نەتوانرابڕیار لەسەر ئەو ماوەیە بدرێ كە بۆ درێژكردنەوەی ماوەی كاری ئێستەی ئەندامانیكۆمسیۆن بڕیاری لەسەر دەدرێ، بڕیار وایە سبەی جارێكی تر سەرۆكایەتی پەرلەمان ونوێنەری فراكسۆنەكان كۆببنەوەو بۆ دواجار بڕیار لەسەر ئەم پرسە دەدرێت تا لەكۆیئەو 60 كەسەی داواكاری بوون بەئەندامی دەستەی نوێی كۆمسیۆنی باڵا پێشكش كردووە 9یان ئەگەر زیاد كرا 15 ئەندامی هەڵبژێرین.
Top