حەسەن جیھاد: لە دوو رۆژی داھاتوو ئیجرائاتی بانگھێشتکردنی مالکی دەست پێدەکات

حەسەن جیھاد: لە دوو رۆژی داھاتوو ئیجرائاتی بانگھێشتکردنی مالکی دەست پێدەکات
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت, ھاوپەیمانی کوردستانی ھاوھەڵوێستە لەسەر بانگھێشتکردنی مالکی بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران و لێپرسینەوە لەگەڵی.
حەسەن جیھاد ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ھاوپەیمانی کوردستانی لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی پەیامنێری راگەیاند: ئەوەی گرنگە ئەم لێدوانەی ئەمڕۆ ی نوجێفی بۆ بانگھێشتکردنی مالکی بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران و لێپرسینەو لەگەڵی دواتر باسی سەندنەوەی متمانەی لەگەڵ بکرێت.

وتیشی: ئەو کارانەی لەنێو ئەنجوومەنی نوێنەران دەکرێت فەرمی ترە , دەتوانرێـت لە ئەنجوومەنی نوێنەران لە رێگەی کۆکردنەوەی واژوو بانگھێشتی مالکی بکرێت و لێپرسینەوەی لەگەڵ بکرێت دواتر دەتوانرێت متمانەی لێ بسەندرێـتەوە

جیھاد ئاماژەشیدا: لە دوو رۆژ داھاتوو ئەو لایەنانەی مەبەستیانە دەستدەکەن بە ئیجرائاتی رۆتینی و یاسایی بۆ بانگھێشتکردنی مالکی بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران بەمەبەستی لێپرسینەوە لەگەڵی.

ھەروەوھا وتیشی: ھاوپەیمانی کوردستانی ھاوھەڵوێستن لەسەر بانگھێشتکردنی مالکی و لێپرسینەوە لەگەڵی و دواتر سەندنەوەی متمانە لێی.
Top