(موقته‌دا):لابردنی (مالیكی) بڕیارێكی خوداییه‌

(موقته‌دا):لابردنی (مالیكی) بڕیارێكی خوداییه‌
ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در (موقته‌دا سه‌در) له‌ وه‌ڵامی یه‌كێك له‌ شوێنكه‌وتووه‌كانیدا كه‌ پرسیاری له‌باره‌ی بڕیاری لابردنی (مالیكی)ـیه‌وه‌ لێ كردووه‌، ده‌ڵێت: لابردنی كه‌سێك كه‌ له‌ خه‌می هاووڵاتیانی خۆیدا نه‌بێت، گوێ به‌ ئاساییشی وڵاته‌كه‌ی نه‌دات، شایسته‌ی ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ حوكمداری بكات.

هه‌روه‌ك ده‌ڵێت بڕیاری لابردنی (مالیكی) پرۆژه‌یه‌كی عێراقییه‌ و به‌ هه‌وڵی هه‌موو لایه‌ك ده‌هێنرێته‌ دی. دووپاتیشی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ بڕیاری لابردنی (مالیكی) بڕیارێكی (خوداییه‌) و خودای گه‌وره‌ ده‌ستگرۆیی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
Top