به‌ریتانیایش باڵیۆزه‌كه‌ی له عێراق ده‌گۆڕێت
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، كه ئاژانسی \"بی بی سی\"" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، باڵیۆزی پێشووی به‌ریتانیا له سووریا (سایمۆن پۆل كۆلیس) لە جێگەى (مایكل ئارۆن)، وه‌ك باڵیۆزی نوێی به‌ریتانیا له عێراق ده‌ستبه‌ركار ده‌بێت.
(كۆلیس) دیپلۆماتكارێكی به‌ئه‌زموون و به‌ناوبانگه، له ساڵی 1981ـه‌وه له وڵاتانی عه‌ره‌بیدا وه‌كو دیپلۆماتكار و باڵیۆز كاری كردووه، دوا پۆستیشی باڵیۆزی به‌ریتانیا بووه له دیمه‌شق و له شووباتی ڕابردوودا له‌گه‌ڵ ستاف و تیمه دیپلۆماسییه‌كه‌یدا ئه‌و وڵاته‌یان به‌جێ هێشت.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكوومه‌تی به‌ریتانیا چه‌ند ڕۆژێك پاش بڕیارێكی هاوشێوه‌ی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا دێت، بۆ گۆڕینی باڵیۆزه‌كه‌ی له عێراق."
